شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-04-05 11:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی و محەمەد شیاع سووانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکرات لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا مەسعوود بارزانی واژۆ کردنی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی بە هەنگاوێکی مێژوویی وەسف کرد، هەروەها سوپاس و دەستخۆشی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بۆ هەوڵەکانی لەمەڕ چارەسەرکردنی کێشەکان و سەرخستنی ئەو ڕێککەوتنە گرنگە.

بارزانی ئەوەشی خستەڕوو کە ئەگەر نیازپاکی و ئیرادەی چارەسەرکردن هەبێت، بە دڵنیاییەوە چارەسەرکردنی کێشەکان ئاسان و مومکین دەبێت و هیواشی خواست کە ئەو ڕێککەوتنە ببێتە دەروازەیەک بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق.

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵ و هەنگاوەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە