شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-03-27 20:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە تورکیا و عێراق بەردەوامی بە هەناردە کردنی نەوت بدەن لە ڕێگەی بۆریی نەوتی نێوان ئەو دوو وڵاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان داوایەک ئاراستەی حکوومەتەکانی تورکیا و عێراق دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤێدانت پاتێل جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: عێراق و هەرێمی کوردستان هاوبەشی ستراتیژی ئەمریکان و بەرپرسانی ئەمریکا بەردەوام داوا لە حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، ناکۆکییەکانیان سەبارەت بە بوودجە و یاسای نەوت و غاز چارەسەر بکەن.

ڤێدانت پاتێل هەروەها سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا جەختی کردەوە، ئەمریکا پەیوەندی و پابەندییەکی درێژخایەنی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداش جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەش کرد، ئاگادارن لەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە لەگەڵ حکوومەتی عێراق بگەنە ئەنجامێک.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکراشی کرد، ئەمریکا داوای لە عێراق و تورکیا کردووە دەست بکەنەوە بە هەناردە کردنی نەوت و پەکخستنی هەناردە کردنی نەوت سوود بە هیچ لایەنێک ناگەیێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە