شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-22 09:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بڕیارەکەی تورکیا دژی لەیلا گوڤەن، بڕیارێکە دژی سەرجەم گەلی کورد

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- دەستەی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی هەدەپە رایگەیاند، بڕیاری سەپاندنی 22 ساڵ زیندانی کردن بەسەر له‌یلا گوڤه‌ندا دوژمنکارانەیە و دژی سەرجەم گەلی کورد و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانە و رەتیدەکەینەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە: له‌یلا گوڤه‌ن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری جۆلەمێرگ کە ساڵی ڕابردوو پەرلەمانتاریەکەی بە شێوەیێکی نایاسایی لێ سەندرایەوە، دوێنێش لە ئەنجامی یاسایێکی دوژمنکارانەدا 22 ساڵ و 6 مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

ئاماژە بەوەش کراوە، دادگا بەم بڕیارە ئەوەی خستەڕوو کە بەپێی بەرژەوەندیەکانی دەسەڵات دەجووڵێتەوە، ئەم بڕیارە دوژمنکارانەیە تەنها لە دژی لەیلا گوڤه‌ن و کەجەدە نەبووە، بەڵکوو لە دژی گشت گەلی کورد و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان بوو.

لە راگەیەندراوەکەی هەدەپەدا هاتووە: "گوڤەن، مرۆڤێکی تێکۆشەرە و ژیانی خۆی بۆ ئاشتەوایی تەرخان کردووە، ئەمەش فەلسەفەیێکی پیرۆز و شکۆمەندانەیە، بە زیندانی کردن و سزادان، نە لەیلا گوڤەن، نە ئێمە واز لە تێکۆشان ناهێنین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە