شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-21 09:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەسەدە: عەین عیسا رادەستى حکوومەتی سووریا نەکراوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- وتەبێژی هێزەکانى سووریای دیموکرات رەتی کردەوە کە شاری عەین عیسایان رادەستى حکوومەتی سووریا کردبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کینۆ گابریەل وتەبێژی هێزەکان هەسەدە بۆ ئاژانسی هاوارنیوز رایگەیاندووە: ئێمە وەک هەسەدە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەکدارانی سەربەو وڵاتە قبووڵ ناکەین و ئەو هێرشانە تێکدەشکێنین.

ناوبراو ئاماژەى بەوەش کردووە کە ئەمە شتێکی نوێ نییە و لە ساڵەکانی رابردوودا ئەو هەڵوێستەیان بینی و پێویستە ئەوان چاوەڕێی شتێکی نوێ نەبن.

کینۆ گابریەک باسی ئەوەشی کرد کە هێزەکانیان پابەندی پەیمانەکانن و ئاگربەست جێبەجێ دەکەن و وتی: "ئێمە لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا بەرخۆدان دەکەین و وڵامی هێرشەکان دەدەینەوە. پێویستە هێزەکانی تر کە ئاگربەستیان ئیمزا کردووە لەبەرانبەر پێشێلکاریەکان بێدەنگ نەبن."

سەبارەت بە رادەست کردنی شارەکە بە حکوومەتی سووریا وتەبێژی هەسەدە ئەو هەواڵانەى رەت کردەوە و جەختی کردەوە کە شتێکی بەو شێوەیە نییە و ئەگەر رێکەوتنێک هەبووایە، هەسەدە بە فەرمی ئاشکرای دەکرد.

گابریەک لە کۆتایی قسەکانیدا راشیگەیاند، هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوامن کە ئەویش بەشێکە لە سیاسەتەکانی ئەو حکوومەتە لە سەرتاسەری هەرێم و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

کۆی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە