شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-20 15:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەڵمانیا و فینلاند ژنان و منداڵانی داعشیان لە کوردستانی سووریا وەرگرت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- میدیا ئەڵمانییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە ژمارەیێک لە ئەندامانی بنەماڵەی داعشییەکانیان لە کەمپەکانی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا بردۆتە دەرەوە.

کوردپرێس:

میدیای دۆیچەڤێللە لە زاری هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند ئوپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ فینلاند بۆ گەڕاندنەوەی منداڵان و ژنانی سەر بە داعش کە هاووڵاتیی وڵاتی ئەوان بوون بە شێوەیێکی سەرکەوتوو وەرگیراونەتەوە و 18 منداڵ و 5 ژنی ئەڵمانی لە کەمپی ڕۆژ و هۆڵ وەرگیراون کە ئەو دوو کەمپە لە ژێر دەسەڵاتی کوردی سووریان.

سێ کەس لەو ژنانەی گەڕێندراونەتەوە ئەڵمانیا بە تۆمەتی بەشداری کردن لە کردەی تیرۆریستی دادگایی دەکرێن. گۆڤاری شپیگێل نووسیویەتی: ئەفسەرانی پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا زیندانییە داعشییەکانیان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەوە تا ئەڵمانیا هێناوەتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گوتیشی بەرنامەی گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی ئەڵمانی لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا پاش چەندین مانگ کاری هەماهەنگی و هاوبەش ئەنجام دراوە.

هایکۆ ماس باسی ئوپەراسیۆنێکی هاوبەشی ئەڵمانیا و فینلاندیشی کرد بۆ گەڕاندنەوەی ئەندامانی بنەماڵەی داعشیەکان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا. فینلاندیش ژمارەیێک لە هاووڵاتییانی خۆیی لە کوردەکان وەرگرتووەتەوە کە ئەو هاووڵاتییانە لە سووریا پێوەندییان بە داعش کردبوو.

بەگوێرەی نووسراوی گۆڤاری بیڵدی ئەڵمانیا ئێستاش 70 هاووڵاتیی ئەڵمانیایی لەگەڵ 150 منداڵی لەدایکبووی هاووڵاتیی ئەو وڵاتە لە کەمپەکانی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا ماونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە