شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-20 13:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێژەی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەیێکی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمپانیای دانەغاز ڕایگەیاند ڕێژەی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی خورمۆری هەرێمی کوردستان بۆ 430 ملوێن مەتری چوارگۆشە زیادی کردووە.

کوردپرێس:

کۆمپانیای دانە غاز، كە گەورەترین كۆمپانیای كەرتی غازە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكەدا، لە بەیاننامەیێكدا بڵاوی كردوەتەوە، لە كێڵگەی خورمۆر بۆ چارەسەركردنی غاز لە هەرێمی كوردستان سەربە هاوپەیمانیی كۆمپانیاكانی "پێرڵ پێترۆڵیۆم" رێژەی پێوانەییی بەرهەمی غاز تۆمار كراوە.

کوردپرێس:كۆمپانیای دانە غاز ئاشكرای كرد، لە كێڵگەی خورمۆر لە هەرێمی كوردستان رێژەی پێوانەییی بەرهەمهێنانی غازیان تۆماركردوە و بڕی بەرهەم گەیشتوەتە 430 ملیۆن مەتر چوارگۆشە لە رۆژێكدا.

لە ڕاگەیێندراوەکەی دانەغازدا ڕوونیش كراوەتەوە، رۆژی 15-12-2020 رێژەی بەرهەمهێنان گەیشتووەتە 430 ملیۆن مەتر چوارگۆشەی رۆژانە.

دانە غاز جەختی لەوە كردوەتەوە، لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا رێژەی بەرهەم 400 ملیۆن مەتر چوارگۆشە بووە و لەچاو هەمان كاتی ساڵی 2019دا بەرێژەی 8% زیادی كردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە