نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا: 47 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 4 حاڵەتی نوێی مردن تۆمار کرا
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەگوێرەی دوایین داتاکانی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 47 هاووڵاتیی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 4 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.
کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 20ی کانوونی یەکەمی 2020 دکتۆر جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکووری سووریا رایگەیاند: لە ماوەی یەک شەو و ڕۆژی ڕابردوودا چوار حاڵەتی گیان لەدەستدان و 47 حاڵەتی تووشبوونی نوێی کۆرۆنای تۆمار کراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەر، تووشبووە نوێیەکان 26 نێر و 21 کەسن لە رەگەزی مێ، زۆرترین توشبوش لە حەسەکە و شەهبا-ن، لەبەرامبەردا تەنها پێنج تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
ئاماری گشتیی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا:
تووشبووان: 7698
چاکبوونەوە: 1094
گیان لەدەستدان: 255
بۆچوونی بەکارهێنەران