له‌باره‌ی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێم داوایێک ئاراسته‌ی کازمی ده‌کرێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌ریه‌ک له رێبوار کەریم مه‌حموود، سەرکەوت شەمسەدین، غالب محه‌مه‌د له نووسراوێکی فه‌رمیدا که ئاراسته‌ی مسته‌فا کازمیان کردووه داوایان کردووه، سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی له خۆپیشاندانه‌کانی چه‌ند رۆژی رابردووی سلێمانی گیانیان له‌ده‌ست دا، وەک شەهیدانی تری عێراق هه‌ژمار بکرێن و قه‌ره‌بووی که‌سوکاره‌کانیان بکرێته‌وه.
هه‌ر له‌و نووسراوه‌دا دا‌واشیان کردووه، سه‌رجه‌م برینداره‌کان چاودێری ته‌ندروستیان له‌لایه‌ن حکوومه‌تی فیدراڵیه‌وه بۆ دابین بکرێت و مافه‌کانیان له‌چوارچێوه‌ی بریندارانی خۆپیشاندانه‌کانی دیکه‌ی عێراق پێبدرێت.
له هه‌فته‌ی رابردوودا، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر دواکه‌وتنی مووچه و خراپی بارودۆخی گوزه‌رانیان، ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیان له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی سنووری پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجام دا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران