شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-18 07:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردییەکان کۆ بووەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی و بەشیر حەداد، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراق کۆ بووەوە و جەختی کردەوە لە گرنگیی چارەسەری بنەڕەتی و گشتگیر بۆ کێشەکانی خەڵک و کۆتاییھێنان بە قەیرانی مووچە.

کوردپرێس:

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە 17ی کانونی یەکەمی 2020 د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغدا پێشوازیکرد لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ھەرێم بۆ بەغدا و بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان و سەبارەت بە دواین گۆڕانکارییەکانی دانوستانی نێوان شاندی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ گفتوگۆکرا.

لە دیدارەکەدا بەگرنگییەوە جەختیش کرایەوە لە گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و بنەڕەتی بۆ کۆتاییھێنان بە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی لەسەر بنەمای دەستور و یاسا و پاراستنی بژێوی ژیانی موچەخۆران و ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان وەک سەرجەم ھاوڵاتیانی دیکەی عێراق بێ جیاوازی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە