شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-17 08:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فوئاد حسێن: دەستووری عێراق رێگەنادات هیچ گرووپێک ببێتە هەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیرانی دەرەوەی عێراق و تورکیا کۆ بوونەوە و لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کرد، فوئاد حسێن رایگەیاند، دەستوری عێراق رێگەنادات هیچ گرووپێک ببێتە هەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ.

کوردپرێس:

فوئاد حسێن لەمیانی کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیەدا لەگەڵ مەولوود چاوش ئوغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی عێراق لەلایەن تورکیاوە گفتوگۆیان کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەیان پرسی ناوچە سنوریەکانی نێوان هەردو وڵات بوو، دەستووری عێراق رێگەنادات هیچ گرووپێک ببێتە هەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ.

هاوکات مەولوود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا رایگەیاند، "ئەنقەرە ئامادەییی دەربڕیوە بۆ ئەوەی هاوکاریی عێراق بکات لە رووبەڕووبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە کۆبوونەوەی ئەمرۆشدا چەندین تەوەری پەیوەست بە هەردو وڵات باس کراون".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە