شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-16 20:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە ڕەوتە کوردییەکان دەرک بە دۆخی هەستیاری کوردستانی سووریا بکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر، دەڵێت: پێویستە حزبە کوردییەکان خۆیان لە پێکدادان بەدوور بگرن و دەرک بە دۆخی هەستیاری کوردستانی سووریا بکەن.

«ئالان سلیفی» نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر لە وەڵامی پرسیارێکی کوردپرێسدا کە چ هەوڵێکیان ئەنجام داوە بۆ دوور کەوتنەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هەرێمی کوردستان عێراق لەو گرژییەی کە ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادان لەنێوان هێزی پێشمەرگە و یەپەگە ڕوویدا، ڕایگەیاند: ئەمڕۆکە کوردستانی سووریا لە دۆخێکی هەستیاردایە و پێویستە حزبە کوردییەکان دەرک بەم بابەتە بکەن و بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان ڕێکبکەون.

ناوبراو درێژەی دا گرژیی لە بەرژەوەندیی کوردەکانی سووریادا نییە و هیچ ڕەوتێکی کوردی سوودی لێوەرناگرێت.

ئالان سلیفی وتیشی: ئەمڕۆکە کوردستانی سووریا ئارامە دانووستانی کوردی-کوردی خەریکە بەڕێوەدەچێت و ئێمە دەمانەوێت هەموو ڕەوتە کوردییەکان لەمبارەوە یارمەتیمان بدەن.

نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر وتیشی: لەبارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەوە هەموومان بڕوامان وایە پێکدادان لەبەرژەوەندیی هیچ لایەنێکدا نییە و پێویستە کوردەکان بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە