یەپەگە ڕەتی دەکاتەوە هێرشی کردبێتە سەر هێزی پێشمەرگە
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) تۆمەتەکانی سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رەت دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، هێزەکانی ئەوان هیچ هێرشێکیان نەکردووەتە سەر پێشمەرگە.
کوردپرێس:
میدیاکانی نزیک لە یەپەگە لەزاری سەرچاوەیێکی باڵاوە بڵاویان کردەوە، "تۆمەتەکانی سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بەدرۆ دەخەینەوە و ئەو قسانە دوورن لە ڕاستییەوە".
سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەمیانی کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "شەوی رابردوو روداوێکی چاوەڕواننەکراو لەسەر سنووری عێراق و سوریا رویدا، لەنێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا، لە کاژێر 01:00ی شەو مەفرەزەیێکی چەکدارانی پەکەکە هەوڵی دەربازبونی نێو هەرێمی کوردستانیاندا بە رێگەیێکی قاچاخ و ناڕەوا.
*لە خەندان وەرگیراوە
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران