شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-11-26 05:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامێکی داواکراوی داعش لە کەرکووک دەستگیر کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داواکراوی داعشی لە کەرکووک ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا، ڕایدەگەیێنێت: یەکەکانی دەزگاکە بە هاوکاری پۆلیسی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانیان لە شارەدێی ڕیازی سەر بە پارێزگای کەرکووک تیرۆریستێک دەستگیربکەن کە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەبەوەش کراوە، تیرۆریستەکە لە ناوچەی ڕیازی گرووپی تیرۆریستی داعش کاری کردووە و کاری گەیاندن و دابەش کردنی خواردن و پێداویستییە پزیشکییەکان و گواستنەوەی چەکدارانی ئەو گرووپە بووە لە ناو پارێزگای کەرکووک.

سەرچاوە: خەڵک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە