شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-12 11:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ کێوماڵ کردنی پێگەکانی داعش هەسەدە ئۆپراسیۆنێک ئەنجام دەدات

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەمڕۆ شەممە هێزەکانی سووریای دیموکرات لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور ئۆپراسیۆنێکیان بۆ کێوماڵکردنی پێگەکانی داعش ئەنجام داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، هێزە تایبەتەکانی هەسەدە لە لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور و بەدیاریکراوی لە شارۆچکەکانی شەحیل و تیانە ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجام داوە و سێ چەکداری رێکخراوەکە دەستگیر کراون.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو ناوچەیەدا سەرچاوەی چەک و کۆگای رێکخراوی داعش دەستیان بەسەرداگیراوە.

پێشوتریش هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و لەرێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە چەندین ئۆپراسیۆنیان بۆ کێوماڵ کردنی پێگەکانی داعش لە باکووری دێرەزوور و لە نزیک سنووری عێراق و سووریا ئەنجام داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە