شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-11 12:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەیێک پەرلەمانتار هۆشداری لە بەریەککەوتنی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان دەدەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا رایدەگەیەنن، دۆخی هەرێمی کوردستان لەلێواری بەریەککەوتنی ناوخۆیی و زیاتربوونی توندوتیژیدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمە ساڵح بەنوێنەرایەتی 29 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە "گرووپی پەرلەمانتارانی ناڕازییان پێکهێناوە" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوەکرد، دۆخی هەرێمی کوردستان لە تونێلێکی تاریکدایە و حکوومەت و لایەنەکان بێ باکن بەرامبەر رژانی خوێنی هاوڵاتیان، بۆیە بە دوو یاداشت داوایان لەسەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە کۆبوونەوەیێکی پەرلەمان لەسەر دۆخی ئێستای هەرێم سازبکات و وەڵامیان نەدراوەتەوە.

عەلی حەمە ساڵح ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر لەم ساتەدا کۆبوونەوەی پەرلەمان پێویست نەبێت کەی پێویستە، بۆیە لەبری ئەوەی خەڵک لەسەر شەقام بکوژرێت دەبێت ئەم گفتوگۆ و شەڕە ببەینە هۆڵی پەرلەمان، بۆئەوەش ئەگەر سەرۆکایەتی پەرلەمان بەدەم داواکارییەکەوە نەیەت پێویستمان بە هەشت واژۆی پەرلەمانتاران هەیە لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی و نەوەی نوێ بۆئەوەی خۆمان دانیشتنی پەرلەمان رابگەیەنین.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، داوا دەکەن حکوومەتی هەرێم رێککەوتنی ئاشکرا لەگەڵ بەغدا واژۆ بکات بەرادەست کردنی 250 هەزار بەمیل نەوت و 50% داهاتی ناوخۆ بەرامبەر ناردنی مووچە، دۆسیەی نەوت شەفاف بکات و پێداچوونەوە بەوکەرتەدا بکات.

عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند هەروەها پێویستە حکوومەت کۆتایی بهێنێت بە دیاردەی قاچاخچێتی دەروازە سنورییەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە