شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-09 19:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی لەگەڵ شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دیداری کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دیداری کرد و بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكانیان تاوتوێ کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەممە 9ی 12ی 2020، لە سەلاحەددین، مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كرد كە پێكهاتبوو لە دەیڤید شینكەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵات و ماسیو تولەر، باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق و ڕۆب وۆك، كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان خرانە بەر باس و گفتوگۆ و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵات پاڵپشتیی وڵاتەكەی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە و هەروەها جەختیشی لە بەردەوامبوونی ئەمریكا لە یارمەتیدان و ڕاهێنانی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆر كردەوە.

شاندی میوان پشتگیریی ئەمریكای بۆ بەردەوامبوونی دانوساندنەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەركردنی كێشەكان لە چوارچێوەی دەستوور ڕاگەیاند.

پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستان و هەماهەنگیی نێوانیان تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە