به تۆمه‌تی لایه‌نگری بۆ داعش، له تورکیا چوار كه‌س ده‌ستگیركران
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا، له ویلایه‌تی ئورفه چوار كه‌سیان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌بوون به داعشه‌وه ده‌ستگیركرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێكی ئه‌منی به‌رپرس، له ئورفە، به میدیای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "تیرۆر " و لقی هه‌واڵگری سه‌ربازی ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و هه‌شت گومانلێكراویان له مانگی رابردوودا ده‌ستگیركردووه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌شت گومانلێكراوه چواریان دۆسییه‌كانیان ره‌وانه‌ی دادگا كراوه و چواره‌كه‌ی دیكه‌یان به "مه‌رج" ئازاد كراوون.
سه‌رچاوه‌كه له باره‌ی ناسنامه و ره‌چه‌ڵه‌كی ده‌ستگیركراوه‌كانه‌وه هیچ زانیارییێكی زیاتری نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران