شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-05 12:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

راهێنانمان بە ٢٤٠ هەزار لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە؛ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کاریگەریی نابێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کاریگەریی لەسەر عێراق نابێت بەو پێیەی کۆمەڵێکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان راهێنانیان پێکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەین ماروتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاندووە، تا ئێستا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی راهێنانی بە ٢٤٠ هەزار لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە، بۆیە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کاریگەرییێکی ئەوتۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش نابێت.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە، هاوپەیمانان تەنها هاوکاریی لۆجیستی و هەوڵگری دابین دەکەن بۆ هێزە عێراقییەکان و لە ئێستادا لە ئۆپراسیۆنەکانی دژی گرووپە چەکدارییەکان بەشداری ناکەن، بەڵکوو تەنها ئەرکیان تەنها رێبەرییە.

شایانی باسە مانگی رابردوو، واشنتن بڕیاری دا ٥٠٠ سەربازی بکشێنێتەوە، لە کۆی سێ هەزار سەرباز کە لە عێراقدا هەن و فەرمانەکە لە مانگی کانوونی دووەمدا جێبەجێ دەکرێت.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە