شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-04 13:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای تورکیا ٧ هەزار دار زەیتون هەڵی دەکەنێت و دەبڕێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- سوپای تورکیا و گروپە چەەکدارەکانی لە عەفرین لە ١٨ی ئازادی ساڵی ٢٠١٨وە دەستی بە وێرانکردنی سروشتی ناوچەکە کردووە.

کوردپرێس:

لە راگەیەنراوێکدا رێکخستنی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، سوپای تورکیاو گروپە چەکدارەکانی لە ماوەی مانگێکدا ٧ هەزار دارە زەیتونی لە گوندی مەیدانکی سەر بە ناوچەی شەڕای عەفرین بڕیەوە.

بە پێی زانیاریە نافەرمیەکان لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرینەوە، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ٢٨٠ هەزار دارە زەیتونیان بڕیوەتەوە.

لەلایەکى دیکەوە سوپای تورکیا لەسەر داوای وەزارەتى کشتوکاڵى تورکیا بەسەدان هەزار بنکەی دار زەیتونى هەڵکەندوەو گواستوویەتیەوە بۆ تورکیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە