شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-04 06:38 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق: لە داهاتوویێکی نزیکدا کێشەی داراییی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەکرێ

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەی داراییی نێوانیان چەند زانیارییەک دەخاتە ڕوو.

کوردپرێس:

حه‌سه‌ن نازم گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان٢٤ ، رایگەیاند: "كاری زۆر كراوه‌ له‌ لایه‌ن حكوومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه‌، من گه‌شبینم، هه‌وڵی لادانی ئاسته‌نگه‌كان ده‌درێت تایبه‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی و په‌رله‌مان".

ناوبراو راشیگەیاند: "ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دراون له‌ پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دارایی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایە به‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ته‌نگژه‌ی دارایی و كێشه‌كانی مووچه‌، په‌نا به‌ خوا له‌ داهاتوویێكی نزیكدا چاره‌سه‌ری بۆ داده‌نێین".

شایانی باسە شاندی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا بەڕێ کەوتوون و سەرچاوەیێک لەئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند “شاندی تەکنیکیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی ئەنجوومەن بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون”.

سەرچاوەکە وتیشی: “شاندەکە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چوون و بڕیارە دوای ئەو شاندەش شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بچێتە بەغدا.

ئاماژەی بەوەش کرد ئەو شاندەی ئەمشەو رۆیشتوون بۆ ئەوەیە دەست بە گفتوگۆ بکەن لەسەر رادەستکردنی نەوت و داهاتی خاڵە سنوورییەکان و ناردنی شایستە دراییەکانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە