شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-03 08:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یازدە ناوەندی نێونەتەوەیی ڕەخنە لە پێشێل کردنی ئازادیی ڕادەربڕین لە تورکیا دەگرن

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- یازدە ناوەندی مافی مرۆڤ و میدیایی نێونەتەوەیی ڕەخنە لە پێشێل کردنی ئازادیی ڕادەربڕین لە تورکیا دەگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی نێنەتەوەیی میدیا لە ڕاپۆرتێکدا ئەنجامی لێکۆڵنەوەی دۆخی میدیاکانی لە تورکیا لەلایەن 11 ناوەندی نێونەتەوەییەوە خستە ڕوو کە ڕەخنەیان لە پێشێل کردنی ئازادیی ڕادەربڕین لەو وڵاتە گرتووە.

لەو ڕاپۆرتە 25 لاپەڕەییەدا، یازدە ناوەندی نێونەتەوەیی لە بوارەکانی ڕۆژنامەنووسی، ئازادیی ڕادەربڕین و مافی مرۆڤ ئاماژەیان داوە بە نەبوونی ناوەندە سەربەۆکانی دادوەری، دەسگیر کردنی چالاکوانانی میدیایی و تێپەڕاندنی یاسای نوێ لەبارەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە تورکیا و هۆشدارییان داوە پێشێل کردنی مافی ئازادیی ڕادەربڕین لەو وڵاتە خراپتر بووە.

ئەم 11 گرووپە پاش 4 ڕۆژ ڕاسپاردنیان لە تورکیا و هەڵسەنگاندنی دۆخی چاپەمەنییەکانی ئەو وڵاتە، لەبارەی دەستگیر کردن و زیندانی کردنی ڕۆژنامەوانان لە تورکیا و سەربەخۆ نەبوونی دادگاکان هۆشدارییان داوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هەروەها هۆشداری دراوە لەبارەی تەندروستی و ئاسایشی ڕۆژنامەنووسانی بەندکراو لە تورکیا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە