شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-02 14:53 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەڕلەمانتارانی ناڕازی لەبارەی قەیرانی دارایی و ناڕەزایییەکانەوە هۆشداری بە حکوومەتی هەرێم دەدەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارانی ناڕازی لە پەرلەمانی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا، هۆشداری بە حکوومەتی هەرێم دەدەن و سێ هەنگاوی خێرا بۆ حكوومەتی هەرێم دیاری دەكەن، بۆ دەرچوون لە قەیرانی دارایی.

کوردپرێس:

پەرلەمانتارانی ناڕازی لە پەرلەمانی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا، هۆشداری بە حکوومەتی هەرێم دەدەن و سێ هەنگاوی خێرا بۆ حكوومەتی هەرێم دیاری دەكەن، بۆ دەرچوون لە قەیرانی دارایی. كە بریتین لە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا لەبارەی نەوت و داهاتی خاڵە سنورییەكان، كۆنترۆڵكردنی قاچاخچێتیی بەرپرسە دەسەڵاتدارەكان لە خاڵە سنورییەكان و هەروەها پێداچونەوەی تەواو بە دۆسێی نەوت، پشتگیریی لە خۆپیشاندەرانیش دەكەن.

راگەیاندراوێك لە پەرلەمانتارانی ناڕازییەوە :

ئێمەی پەرلەمانتارانی نارازیی لە پەرلەمانی كوردستان، سەرەرای پشتیوانیكردنمان لە ناڕازییە رەواكانی شەقام و بەشداریكردنی بەردەوامی نوینەرانمان لەنێو خۆپیشانداران دا بۆ هێنانەدیی مافە رەواكانیان، جەختدەكەینەوە لەسەر ئەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵك لەوپەڕی خراپیدایە و بەم شێوازە لە حوكمڕانیی، قەیرانەكان قوڵتر دەبنەوە و هاونیشتمانیانیش زیاتر باجەكەی دەدەن. بۆیە پێداگریی دەكەین لەسەر گرتنەبەری ئەم هەنگاوە خێرایانە:

یەكەم/ ڕێككەوتن لە گەڵ حكومەتی عێراقیی دا. حكومەتی ھەرێم بە كرداریی بچێتە ژێر باری رێكەوتن و رۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داھاتەكانی ناوخۆ و خاڵە سنورییەكان ڕادەستی بەغداد بكات و لە بەرانبەریشدا حكومەتی عیراقیی موچە و شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت.

دووەم/ دەستبەجێ حكومەتی هەرێم قاچاخچێتیی بەرپرسە دەسەڵاتدارەكان لە خاڵە سنورییەكان كۆنترۆڵ بكات و ئەو بڕیارانەیشی بۆ چاكسازیی لە داھاتی خاڵە سنوریەكاندا دراون، جێبەجێبكرێن.

سێیەم/ پێداچونەوەی تەواو بە دۆسێی نەوتدا بكرێت و كۆتایی بەو گەندەڵی و بەفیڕۆدانە بهێنرێت، كە لەم دۆسێیەدا ھەیە.

هۆشداریش دەدەین، ئەگەر ئەم سێ ھەنگاوە نەگیرێنە بەر، ھەرێمی كوردستان لە ساڵی ٢٠٢١دا، دوچاری قەیرانێكی گەورەتری ئابوریی دەبێتەوە.

پەرلەمانتارانی ناڕازیی لە پەرلەمانی كوردستان

2-12-2020

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە