سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ شاندێکی باڵای بەریتانی دیداری کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مهسروور بارزانى لە دیداری لەگەڵ شاندێکی باڵای بەریتانی جەختی کردە سەر پابەندبوونی هەرێم بۆ گەیشتن ب ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا و گوتیشی: حکوومەتی هەرێم هەموو ئەرک و پابەندبوونەکانی خۆی بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن لەسەر بنەمای دەستوور جێبەجێ کردووە لهگهڵ عێراق.
کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 1ی دیسەمبێری 2020 لهمیانى پێشوازى لەوهفدێكى باڵاى بەریتانیا کە پێکهاتبوو لەجەیمس کلیڤەرلی وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو باکوری ئەفریقیا، جەیمس هیپی وەزیری هێزە چەکدارەکانو ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پهیامێكى ڕاگهیاند.
مهسروور بارزانى وتى:"حکوومەتی هەرێم هەموو ئەرکو پابەندبوونەکانی خۆی بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن لەسەر بنەمای دەستور لهگهڵ بهغدا جێبەجێ کردووە، پێویستە بهغداش ئەرکەکانی خۆی جێبەجێبکاتو مافو شایستە داراییەکانی هەرێم دابین بکات".
بۆچوونی بەکارهێنەران