شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-01 07:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عه‌لى باپیر هۆشداریی به ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمی کوردستان ده‌دات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هرێمی کوردستان- ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌ و هۆشداریی به‌حکوومه‌ت ‌و ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لى باپیر بۆ که‌ناڵى حزبه‌که‌ى وتى: "ئاگادارم بەردەوام لە قەیرانی داراییدان ‌و فشاری زۆری جۆراوجۆرتان لەسەرە، هەڵبەتە لەئاوا بارودۆخێکی سیاسیی‌ و ئابووری‌ و ئیداریی پڕ له‌ستەم ‌و گەندەڵییدا که‌ هەرێم ‌و عێراقیشی تێدان، ئەو دۆخە پڕ مەینەتییەی ئێوە و برا و خوشکانی دیکەشتان لە ئۆرگانەکانی دیکەی کۆمەڵ شتێکی چاوەڕوانکراوە".

له‌به‌شێکى دیکه‌ى په‌یامه‌که‌یدا عه‌لى باپیر ده‌ڵێت: "دڵنیاتان دەکەمەوە، ئەم بارودۆخە گەیشتۆتە کەناری هەرەس ‌و ناگونجێ چیدیکە ئەو هەموو ستەم‌ و گه‌نده‌ڵیی ‌و پۆخه‌ڵیی ‌و کەمینە بە ملیارلێر کردن‌ و خەڵک ‌و جەماوەر بەهەژار کردنه‌ بەردەوام بێ".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە