شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-10-19 21:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حەشدی شەعبی: سووتاندنی بارەگای پارتی تاوانە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فالح فه‌یاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رایگه‌یاند، سووتاندنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان تاوانە و بە هەڵکردنی ئاڵای حەشد لەسەر بارەگاکە "هەستمان بە شەرمەزاری کرد".

کوردپرێس:

له‌ به‌یاننامه‌یێكدا فالح فه‌یاز سه‌باره‌ت به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گای پارتی له‌ به‌غداد رایگه‌یاند: "سووتاندنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان تاوانە و بە هەڵکردنی ئاڵای حەشد لەسەر بارەگاکە هەستمان بە شەرمەزاری کرد، لایەنی دژ و دەرچوو لە یاسا لە عێراق نێردە دیپلۆماسییەکان دەکەنە ئامانج".

سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر فه‌یاز وتی: چەندان هێز لەو شوێنەبوون کە بۆ هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر بەکارهێنرا، فەرماندەی لیوای 42ی حەشد ئامادەی هەموو هاوکارییێکە بۆ دۆزینەوەی بکەرانی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر.

فالح فه‌یاز ئه‌وه‌شی وت: حەشدی شەعبی دەستەیەکی فەرمیی نێو دەزگاکانی دەوڵەتە، ئەوان هەر هێرشێکی سەربازی دژی دەزگا عێراقییەکان یان بییانییەکان بە "تیرۆریستی" دەزانن و حەشدی شەعبی بەرپرسیار نییە لە کەسانێک درووشمەکەی بەرزدەکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە