شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-10-17 06:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری تەندروستیى عێراق: قەدەغەى هاتوچۆ و کەرەنتینە هەرگیز دووبارە نابێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، کەرەنتین و قەدەغەی ھاتووچۆ لە عێراق دووبارە نابێتەوە و رێژەی چاک بوونەوە لە کۆرۆنا لە عێراقدا لە ئاستێکى بەرزدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت، ئێستا عێراق لە پلەی یەکەمی جیهاندایە، لەرووی رێژەی چاکبوونەوە لە پەتاکە.

ئاماژە بەوەش دەکات، جارێکى تر رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەدەغەی هاتووچۆ و کەرەنتینە ناگرێتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ماڵپەڕی وۆردمیتەرز، نوێترین ئاماری توشبونى بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەجیهاندا بڵاوکردوەتەوە، کە بەپێى ئامارەکە عێراق لە زۆری ژمارەی توشبواندا لەریزبەندی 15هەمین وڵاتانی جیهاندایە و ژمارەى تووشبووانى کۆرۆنا لە عێراق تا ئێستا 420 هەزار تووشبووى تێپەڕاندووە.

سەرچاوە: KNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە