شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-10-15 06:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکێتیی ئەم شێوازەی ئێستای حکومڕانیی لە هەرێمی کوردستانی قبووڵ نییە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەم شێوازەی ئێستای حکومڕانیی لە هەرێمی کوردستانی قبووڵ نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان رایگه‌یاند، یەکێتیی ئەم شێوازەی ئێستای حکومڕانی قبووڵ نییە، زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار بە ناوی کرێی کۆمپانیاکانەوە ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکوومەت.

لاهور شێخ جه‌نگی له‌ نووسینێکدا له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: "دەبێت چاکسازی لە بۆرییەکانی نەوتدا بکرێت، زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار بە ناوی کرێی کۆمپانیاکانەوە ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکوومەت، بۆیە دەبێت چاکسازی لە بۆرییەکانی نەوتدا بکرێت، نەک حکومەت مووچەی فەرمانبەرێک کە 300 هەزار وەردەگرێت کەمبکاتەوە و بڵێت چاکسازیم کردووە".

لاهور شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ که‌ "یەکێتیی ئەم شێوازەی ئێستای حکومڕانی قبووڵ نییە، چوونکە کاتێک لە دەڤەری راپەڕین خۆپیشاندان دەکرێت، خەڵک رەخنە لە یەکێتی دەگرێت، کەواتە مادەم لە رەخنەلێگرتندا پشکی شێرمان بەردەکەوێت، دەبێت لە بڕیاردانی حکوومەتیشدا پشکی شێرمان هەبێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە