شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-10-14 05:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی 2018 بۆ هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت لە1ی11ی 2020ەوە ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2018 لە دەروازەکانەوە رێگایان پێنادرێت هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا عەبدولقادر عەزیز بەرێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم لەلێدوانیکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لە1/11ی 2020ەوە ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2018 لە دەروازەکانەوە رێگایان پێنادرێت هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێن.

بەرێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم، ڕاشیگەیاند لەدوای ئەو بەروارەوە ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2019-2020-2021 هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن بەگوێرەی مەرج و ڕێنماییەکان.

لیوا عەبدولقادر عەزیز، ئاشکراشی کرد ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێ سەرەتان بەهیچ شێوەیەک تابلۆی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیان پێنادرێت.

سەرچاوە: ئاوێنە

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە