شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-10-13 21:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خانمە دیپڵۆماتکارێکی کورد بووە باڵیۆزی عێراق لە سویسرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژنێكی دیپڵۆماتکاری كورد وەكوو باڵیۆزی عێراق لە سویسرا دەست بەكار بوو و لەلایەن سەرۆكی ئەو وڵاتەش پێشوازیی لێكرا.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 14ی تشرینی یەکەمی 2020 شەمام شەوقی ژنە دیپلۆماتكاری كورد نووسراوی دەرچوونی بە باڵیۆزبوونی پێشكەشی سیمۆنیتا سوماروگا سەرۆكی سویسرا كرد.

باڵیۆزی نوێی عێراق لە سویسرا لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، لەمەراسیمێكی تایبەتدا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئەمڕۆ نوسراوی باڵیۆزبوونی پێشكەشی سەرۆكی سویسراكردووە.

باسیلەوەشكردووە، لەمیانەی مەراسیمەكەدا سڵاوی سەرۆكۆماری عێراق د.بەرهەم ساڵحم گەیاندووەتە سیمۆنیتا سومارۆگا و هەروەها پەیوەندی لەمێژینەی نێوان هەردوو وڵات كە بۆ ساڵانی 193 دەگەڕێتەوە باسكردووە.

هەروەها باڵیۆزی نوێی عێراق لە سویسرا ئەوەشی وتووە، باسی رۆڵی گرنگی سویسرامان كردووە لە رووی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتییەوە.

خاتوو شەمام شەوقی لە 15-12-1956 لە شاری سلێمانی چاوی بە دنیا هەڵهێناوە، کچی مەحموود عەبدولقادر شەوقییە کە لەساڵی (1900) لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، باوکی کەسێکی رووناکبیری سەردەمی خۆی بووە، دەرچووی خوێندنگای (روشدی سەربازی) بووە، زمانەکانی فارسی و تورکی و ئینگلیزی زانیووە، زۆر نزیک بووە لە شێخ مەحموودی نەمرەوە.

ناوبراو پەڕلەمانتاری یەکەم خولی پەڕلەمانی کوردستان بووە لەسەر لیستی یەکێتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە