بافڵ تاڵەبانی : دەبێت یەكخستنەوە وڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر بنەمای هاوسەنگی ویەكسانی بێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیدار لەگەڵ شاندێکی باڵای هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی جەختی کردە سەر شێوازی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و داوای کرد ئەو پڕۆسەیە لە سەر بنەمای هاوسەنگی و یەکسانی بکرێت.
کوردپرێس:
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی لە دەباشان لەگەڵ وەفدێكی بالڵای هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كۆبۆوە و لەبارەی چۆنییەتی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی و رێكخستنەوەیان.
بافڵ تاڵەبانی جەختی لە بەردەوامی هەوڵەكان كردەوە بەو ئاڕاستەیەی كە بنەمای هاوسەنگی و یەكسانی لە یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە رەچاو بكرێت و هێزێكی نیشتمانی رێكخراو دروستبكرێت دووربێت لە دەستێوەردانی حزبی و هەموو پشتیوانییەكی یەكێتیی بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆژە نەتەوەییە دەربڕی.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی سوپاسی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد كە هاوكار و پشتیوانی هەرێم و عێراق بوون لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە، و بەردەوامی و فراوانكردنی ئەو هەماهەنگییەشی بە هاوكاری هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دووپاتكردەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران