شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-28 07:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشتوکاڵی دروست دەکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مۆڵەت دراوەتە ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشتوکاڵی لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان و، بڕیارە لە زووترین کاتدا دەست بە دروستکردنی ئەو کارگانە بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "وەکوو دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بڕیارمان داوە ئیدی رۆتینی کاری وەبەرھێنان زۆر کەم بکەینەوە و نەیهێڵن، ئێستا لە کۆتایی کارەکەداین و بەم زووانە ورەکارییەکان رادەگەیەنین".

شوکری گوتیشی: "مۆڵەت دەدەینە ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان و خاوەنەکانمان ئاگادار کردوونەتەوە کە ھەندێک ھەیە چەند ساڵێکە پێشکەشیان کردووە و ئێستا کارەکانیان بۆ تەواو کراون و مۆڵەتیان پێ دەدرێت و دەست بە کاری خۆیان دەکەن، بۆ ئەوەی بە زووترین کات کارگە دروست بکەن".

ناوبراو دەشڵێ : "داوامان کردووە تا یەک دوو ھەفتەی دیکە خۆیان ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی دەست بە دروست کردنی ئەو ١٠٠ کارگەیە بکرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە