شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-25 14:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێکهاتە عەرەبەکانی دەیرەزوور پشتگیریی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- لیلوا عەبدوڵڵا لە لێدوانێکدا بە پەیمانگای سەنتەری ویلسۆنی وتووە کە زۆرینەی هاووڵاتییانی دەیرەزوور کە عەرەبن خوازیاری ئەوەن هێزە کورد و عەرەبەکانی سووریا ناسراو بە هێزەکانی سووریای دیموکرات لەو پارێزگایە بمێننەوە.

کوردپرێس:

لیلوا عەبدوڵڵا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سەربازیی دەیرەزوور کە بە ڕەگەز عەرەبی عەشیرەی شەمری دەیرەزوورە لە لێدوانێکدا بە پەیمانگای سەنتەری ویلسۆنی وتووە عەرەبەکانی دەیرەزوور نێوانیان لەگەڵ هێزەکانی کورد و عەرەبی سووریا ناسراو بە هێزەکانی سووریای دیموکرات باشە و پشتگیریی مانەوەی ئەو هێزانە لە دەیرەزوور دەکەن کە بە عام پارێزگایێکی عەرەبنشینە.

لیلوا عەبدوڵڵا لەبارەی مەترسیی یاخی بوون و ناڕەزایی دەربڕینی قەبیلەکانی دەیرەزوور دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ناڕازی بوونی عەرەبەکان بەرانبەر بە مانەوەی ئەو هێزانە لە دەیرەزوور وتوویەتی: شۆڕشی قەبیلەکانی ئەو پارێزگایە دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕوو نادات و ئێمە لەو ناوچەیە دەمێنینەوە لەبەر ئەوەی هاووڵاتییان پشتگیریمان لێدەکەن.

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سەربازیی دەیرەزوور جەختیشی کردەوە کە عەرەبەکان بە نیسبەت وەرگرتنی پۆستەوە پۆستی کەمتریان لە کوردەکان وەرگرتووە و عەرەب داوای پۆستی زیاتر دەکات.

لیلوا عەبدوڵڵا لە وەڵامی ئەو پرسیارەشدا کە ئایا کوردەکان زۆرینەی دەسەڵاتیان لە ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا و لە نێو هێزەکانی سووریای دیموکرات بەدەستەوەیە یان خەیر، وتوویەتی: لە دیدی ئێمەوە جیاوازی لە نێوان کورد و عەرەب و ئاشووریدا نیە و ئەوانەی ئەم باسانە دێننە ئاراوە نیازی تەنگەژەخولقاندنیان هەیە.

ناوبراو لەبارەی مەترسیی چالاک بوونەوەی شانە نووستووەکانی داعش لە دەیرەزوور هۆشداریی دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە