گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و تورکیا دەستی پێکردەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی پێنجشەممە 24ی ئەیلوولی 2020 گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و تورکیا دەستی پێکردەوە و لەسلێمانیش وەکوو خۆی ماوەتەوە.
کوردپرێس:
شەوی پێنجشەممە 24ی ئەیلوولی 2020 بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیاییی ڕووداوی راگەیاند ئەمشەو پێنجشەممە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و تورکیا دەستپێدەکەنەوە.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر ئاماژەى بەوەش کردووە، کۆمپانیای فڕۆکەوانیی پێگاسۆسی تورکیش یەکەم گەشتی لە هەولێرەوە دەکات.
ئەمشەو گەشتێک هەیە لە ئیستانبووڵەوە کە کاژێر 11:25 خولەکی شەو دەست بە گەشتەکە دەکات و کاژێر 02:00ی بەرەبەیان فڕۆکەکە دەگاتە هەولێر.
ئەوە لە کاتێکدایە کە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانى لەگەڵ تورکیا تاوەکوو ئێستا دەستیان پێنەکردووەتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران