ژمارەی چەکدارانی PKK لەناو خاکی تورکیا ناگاتە 400 کەس
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژەی دا بە ئۆپەراسیۆنی هێزە وشکێنییەکانی تورکیا دژ بە چەکدارانی پەکەکە لە ناو سنوورەکانی تورکیا و ڕایگەیاند: ئێمە زانیاریی وردمان لە پێکهاتەی پەکەکە لەناوخۆی تورکیا بەدەستەوەیە و ژمارەی ئەو هێزانە ناگاتە 400 کەس.
ناوبراو درێژەی دا تەنانەت زانیاریی وردیشمان لەبارەی پێکهاتەی ئەم گرووپە لە سووریا، عێراق و ئێران هەیە، ئێمە پێکهاتەی گشتیی پەکەکە بە وردی دەناسین.
وەزیری ناوخۆی تورکیا زیاتر وتی: ساڵی ڕابردوو 200 تیرۆریست لە دەرەوەی وڵات گەیشتوونەتە تورکیا و ئەمساڵ ئەم ژمارەی بۆ 80 کەس دابەزیوە.
سۆیلۆ ئاشکراشی کرد لەناوخۆی تورکیاش ئەمساڵ 41 کەس بۆ تەڤڵ بوون بە پەکەکە-وە چوونەتە چیاکان کە ئەم ژمارەیەش دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆە بینیوە لەچاو ساڵانی ڕابردوو.
ڕۆژنامەی میللیەت دەنووسێت، وەزیری ناوخۆی تورکیا لەبارەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستانی داعش ڕایگەیاندووە: لە ساڵی 2020دا ڕێگریمان لە 152 هەڵمەتی داعش لە تورکیا کردووە و 26.8 تەن تەقەمەنیش لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستی بەسەردا گیردراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران