شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-08 06:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق خاڵە سنوورییەکان دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت وڵاتەکە خاڵە سنوورییە وشکێنییەکان و ڕێستۆرانت و هۆتێلەکان دەکاتەوە و دووبارە ڕێگە بە کێبڕکێ وەزرشییەکان دەدات دەست پێبکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کازمی لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: "کردنەوەی خاڵە سنوورییە وشکێنییەکان لەبەردەم جووڵەی بازرگانیدا پەسەند کراوە، ئەوەش بۆ دابین کردنی پێویستیەکانی بازاڕ وتیشی پێویستە لەسەر ڕێستۆرانت و هۆتێلە پێنج ئەستێرەییەکان ڕێکارەکانی تەندروستی جێبەجێ بکەن.

کازمی ئەوەشی خستەڕوو هەروەها لە عێراق لە 12 ی مانگی نۆدا کێبڕکێ وەرزشییەکانیش دەستپێدەکەنەوە. دامودەزگا حکومییەکان دەتوانن لە سەدا 50 ی کارمەندەکانیان بگەڕێننەوە سەر کار.

لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا تۆمار کراوە و 5,036 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە هەبووە.

کازمی وتیشی ڕێگە بە کارمەندانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەدرێت ناوەندەکانی تۆمارکردنی دەنگدەران بکەنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە