مەسعوود بارزانی و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی یەكشەممە 6ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفیزیۆنی کوردستان 24 بڵاوی کردەوە لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە قۆناغی ئاییندەدا. هەروەها جەختیش لە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی لایەنەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان كرایەوە.
بیر و ڕا گۆڕینەوە لەمەڕ چارەكردنی گرفت و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران