دەنگۆی جیابوونەوە دەمیرتاش لە هەدەپە و دامەزراندنی پارتێکی نوێ بڵاو دەبێتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ڕۆژنامەیێکی تورکیا لە نووسراوێکیدا لە زاری نووسەرێکی سەر بە پارتەکەی ئەردۆغان ئیدعای کردووە کە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە نیازیەتی لەو حیزبە جیا ببێتەوە و پارتێکی نوێ دابمەزرێنێت.
کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 6ی ئەیلوولی 2020 رۆژنامەی سەباحی توركی لهژمارهی نوێیی خۆیدا ئهوهی ئیدعای کردووە، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (HDP) دهیهوێت پارتێكی نوێ دامەزرێنێت.
لە رۆژنامەی (سەباح)ـی توركیدا مەحموود ئوڤوور نوسەری دیاری نزیك لە پارتی داد و گەشەپێدان وتارێكی نووسیوه و دهڵێت، "دەمیرتاش نامەی سیاسیی ئاراستەی چەند كەسێك كردووە بۆ دامەزراندنی پارتێكی نوێ و دووركەوتنەوە لە هەدەپە".
ئەو نووسەرە ئیدعاشی کردووە: "دەمیرتاش لە هەدەپە نیگەرانە و چیتر ناتوانێت بهردهوام بێت لهكاركردنی له ڕێزهكانی ئەو حزبە".
بۆچوونی بەکارهێنەران