لە بەغدا بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی سەر بە هاوپەیمانان تەقییەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە بەغدای پایتەختی عێراق، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی سەر بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، تەقییەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە 6-9-2020، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاندووە، ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵ کۆمپانیایێکی سەر بە هاوپەیمانان کاری دەکرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی هەروەها رایگەیاندووە، کە بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی شوعلە لە بەغدا بە ئۆتۆمبێلەکەدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە پۆلیسێکی عێراقی و هاوڵاتییێک بریندار بوون.
پۆلیسەکە ئەرکی پاراستنی ئۆتۆمبێلەکەی سەر بە هاوپەیمانانی لە ئەستۆ بووە و هاووڵاتییەکەش لەکاتی تەقینەوەی بۆمبەکە، بە شوێنەکەدا رەت بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران