شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-06 05:45 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هیچ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی نیه/ چیدی پێویست ناکات هاوپەیمانان لە عێراق بمێننەوە‌

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش رایگه‌یاند هیچ كێشه‌یێكیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نیه‌ و چیدی پێویست ناکات هاوپەیمانان لە عێراق بمێننەوە‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌قید مایڵز كاگینز، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: حه‌شدی شه‌عبی پێشتر رۆڵی گه‌وره‌یان له‌ جه‌نگی دژ به‌ رێكخراوی داعش بینیوه‌، چه‌ندین شه‌هید و برینداریشیان هه‌یه‌، هێزه‌كانی عێراق به‌گشتی له‌هاوپه‌یمانان زیاتر زه‌ره‌ریان پێگه‌یشتووه‌ چه‌ند ئه‌وان له‌سه‌ر زه‌ویه‌وه‌ شه‌ڕیان دژ به‌ چه‌كدارانی سه‌ر به‌رێكخراوی داعش كردووه‌.

کاگینز وتیشی، "هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی نیه‌، به‌شێكی سه‌ره‌كین له‌ هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان و پارێزگاری له ‌ناوچه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت پارێزگاری له‌ شوێنه‌ ئاینیه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌ باڵاكان ده‌كه‌ن و هیچ كه‌مته‌رخه‌میه‌كیان به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر شیعه‌كان نه‌نواندووه‌".

وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی باسی له‌وه‌ش كردووه‌، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی راهێنانیان به‌ هێزه‌كانی عێراق كردووه‌ به‌ ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی پێشكه‌وتووه‌، هاوكاریشیان بوون بۆ رێگری كردن له‌ جموجۆڵه‌كانی داعش و هاتوچۆ كردنیان له ‌سنووره‌كانه‌وه‌، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هیچ بۆردوومانێكیش ناكه‌ن به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی عێراق.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە