شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-05 12:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە هەرێمی کوردستان 13 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەنردوستیی هەرێم بڵاوی کردەوە: لە هەرێمی کوردستان 13 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 4100 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەرەنجام 504 تووشبووی نوێی پەتاکە تۆمار کراون.

ئاماژەی بەوەش کردوە، لە دوێنێوە 492 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و 13 هاوڵاتیی توشبوش گیانیان لەدەست داوە.

سەبارەت بە کۆی گشتیی تووشبووانی پەتاکە لە هەرێم، وەزارەتەکە رایگەیاندووە، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 31 هەزار و 636 هاوڵاتی تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 20 هەزار و 193 کەس چاک بوونەتەوە و 1186 هاوڵاتی تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە