شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-05 11:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگە نادەن سەڵاحەددین دەمیرتاش چاوی بە کچەکانی بکەوێت

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هاوسەرەکەی سەڵاحەددین دەمیرتاش رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیا بەپاساوی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دژ بەڤایرۆسی کۆڕۆنا، ڕێگە نادەن کچەکانی چاویان بەباوکیان بکەوێت لە گرتووخانەدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باشاک دەمیرتاش لە تویتێکدا، کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاوی کردووەتەوە و نووسیویەتی: دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگە نادەن هەردوو کچەکەی (دەلال و دیڵدا) چاویان بە باوکیان بکەوێت.

هاوسەرەکەی دەمیرتاش بەگاڵتە پێکردنەوە دەشڵێت: ڤایرۆسی کۆڕۆنا تووشی ئەو کەسانە نابێت، کە بەشداری لەو گردبوونە جەماوەریانەدا دەکەن لە دەسەڵات ڕێکیان دەخات، یان ئەوانەی لە فرۆکەکاندا لەتەنیشت یەکترەوە دادەنیشن، فەرمانبەرانی حکوومەت و ئەوانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، یان ئەو کرێکارانەی لەبەر دۆخی سەختی ژیان ناچارن کار بکەن، بەڵام تووشی ئەزیزانی ئەوان دەبێت ئەگەر لەپشتی شووشە و بەدەمامکەوە چاویان بە بەیەکتر بکەوێت.

باشاک دەمیرتاش هەروەها دەڵێت: ئەگەر دەسەڵاتداران راست دەکەن و مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە گرتووخانەدا هەیە، بۆچی سیاسی و رۆژنامەنووسەکان ئازاد ناکەن، لەکاتێکدا ئەوان بێتاوانن لەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە