شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-04 05:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان و مێركڵ لە رێگەى ڤيديۆكۆنفرانسەوە پەيوەندييەكيان ئەنجام دا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ لە رێگەی ڤیدیۆكۆنفرانسەوە پەیوەندییەكیان ئه‌نجام دا.

کوردپرێس: بە گوێرەى ئەو روونكردنەوەى كە لە سەرۆكايەتى فەرمانگەى پەيوەندييەكان سەربە سەرۆكايەتى كۆمارى توركياوە بڵاو كراوەتەوە. له‌ میانی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان و پرسه‌ ناوچه‌ییه‌كان، له‌سه‌روویانه‌وه‌ پێشهاته‌كانی ڕۆژهەڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست تاوتوێ كران.

ئەردۆغان لە ميانى پەيوەندييەكەدا رايگەياند پاڵپشتي كردنى چەند وڵاتێک بۆ هەڵوێستى تاكلايەنانە و ناياسايى يۆنان قبووڵ نەكراوە.

ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، یۆنان و قوبرسی باشوور و ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانییان ده‌كه‌ن، هه‌نگاوگه‌لێكیان هاویشتووه‌ كه‌ گرفته‌كان و گرژییه‌كانی زیاد كردووه‌.

ئەردۆغان لەبارەی ئەو كێشەيەى لە رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست دروست بووە سوپاسى مێركڵ-ى كرد لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەى كە بۆ چارەسەرى كێشەكانى داوە لە ناوچەكەدا.

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە