شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-03 08:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لاهوور شێخ جەنگی و حەلبووسی جەخت لە پێبەند بوون بە یاسا دەکەنەوە بۆ تێپەڕاندنی کێشەکان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ناوەرۆکی کۆبونەوەکەی لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوێنێ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەفدێک سەردانی بەغدای کرد و جیا لە کۆبونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، ژمارەیێک کۆبوونەوەی دیکەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق ئەنجام دا.

دەربارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لاهوور شێخ جەنگی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: "لە درێژەی سەردانەکەمان بۆ بەغدا، لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ بووینەوە. لەم کۆبوونەوەیەدا باسمان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان کرد".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە ،"هەردولا جەختمان کردەوە لە گرنگی جێبەجێ کردنی ڕێکارە دەستورییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێم و هاوڕابووین لەسەر پێویستیی جێبەجێ کردنی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە