شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-01 14:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەم ساڵح: عێراق لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا پێویستی بە یارمەتییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆککۆماری عێراق لە دیدار لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق باسی هەڵبژاردنی پێشوەختە و دۆخی ئێستای عێراقی کرد و ڕایگەیاند عێراق بەتایبەتی لەم دۆخەدا کە بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوە بەرێت پێویستی بە یارمەتیی نەتەوەیەکگرتووەکانە.

کوردپرێس:

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، ڕۆژی سێشەمە 1ی سێپتەمبێری 2020 بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ جنین هینیس بلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کۆ بووەوە و جەختی كردەوە لە گرنگیی رۆڵی نەتەوەیەكگرتووەكان و ھەوڵەكانی لە پاڵپشتیی پرۆسەی دیموكراتی لە وڵات، بە تایبەت لە دۆخی ئێستادا كە عێراق دەیەوێت هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات لە قۆناغی داهاتوو.

لە دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی عێراق دەڕوانێتە قۆناغێكی نوێ‌ كە ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بەدی بێت.

لەلای خۆیەوە بلاسخارت پشتیوانی و بەھێزکردنی كاری دامەزراوەكانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ عێراق دووپات كردەوە، ھەروەھا جەختی كردەوە كە بەردەوامیش دەبێت لە یارمەتییەكانی بۆ عێراق، بەجۆرێک خەون و ئومێدی گەلی عێراق بھێنێتە دی لە تەواوی بوارە جیاكاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە