شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-30 08:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی ناوچەی سیدەکانی كرد.

کوردپرێس: بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەست SNN کەوتووە، فڕۆکەکانی تورکیا کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی شەوی رابردوو گوندەکانی چیای زراران و گەرووی كایەڕەشک-یان لە سنووری سیدەكان بۆردوومان كردووە.

شایەتحاڵان باس لەوەدەکەن، بەهۆی بۆردوومانەکەوە ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتوانی ناوچەکە دروست بووە و ناوچەکەیان جێهێشتووە.

هه‌ردوو ئۆپراسیۆنەکانى چنگى هه‌ڵۆ و چنگى پڵنگ له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بە هۆی بوونی پەکەکە لە ناوچەکە، له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌برێن و تا ئێستا ژمارەیێک هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی و دەیان گوندیش چۆڵ کراون، جگە لەوەی زیانێکی زۆری بە رەز و باخ و سروشتی ناوچەکان گەیاندووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە