شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-29 19:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێگایێک نەماوە جگە لە کشانەوەی ئەمریکا لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- پەیمانگەی یەکەمایەتییە بەرگرییەکانی ئەمریکا ئاماژە بە بەریککەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی هێزەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لەناچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا دەدات و داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەریەککەوتنی هێزەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا تادێت زیاتر دەبێت و نوێترین ڕووداودا پێکدادانی زرێپۆشی هێزە ڕووسیەکان و هێزە ئەمریکییەکان بریندار بوونی چوار سەربازی ئەمریکیی لێکەوتەوە.

پەیمانگەی یەکەمایەتییە بەرگرییەکانی ئەمریکا دەنووسێت ئەم ڕووبەڕووبوونەوە نیشاندەری زیاتر بوونی گوشارەکان لەسەر ئەمریکا لە سووریا و پێویستە بۆ پاراستنی گیانی ئەمریکییەکان 600 سەرباز لەو هێزانە لە سووریا بکشێنەوە.

ئەم پەیمانگایە ئاماژە بە هێرشە یەک لە دوای یەکەکان دەکات بۆ سەر هێزە ئەمریکی کوردەکان لە سووریا و دەڵێت: چیدی لەبەرژەوندیی ئەمریکادا نییە بە بیانووی شەڕی داعش لە سووریا بمێنێتەوە.

پەیمانگەی یەکەمایەتییە بەرگرییەکانی ئەمریکا بڕوای وایە پرسەکانی سووریا پێوەندیی بە ئەمریکاوە نییە و تەنها کارێک کە دەبێت ئەمریکا ئەنجامی بدات کشانەوە لە سووریایە. ئەم ڕێکخراوەیە هۆشداری دەدات کە سیاسەتوانانی ئەمریکا دەبێت پێش ئەوەی بەریەککەوتنێکی دیکە ڕووبدات و گیانی سەربازێکی ئەمریکای بکەوێتە مەترسییەوە پڕۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بەبێ هیچ مەرجێک تەواو بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە