کوردستانی سووریا دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دوا دەخات
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- دەستەی پەروەردەی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بڕیاری دا، دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ دوا بخرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی پەروەردەی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیێکدا بڵاوی کردەوە، بۆ پاراستنی خوێندکار و مامۆستایان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیار دراوە بەوەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی ئەمساڵ دوا بخرێت و سەرجەم ئەو پەیمانگایانەی خولی بەهێز کردنی وانەکانیان هەیە هەتا ٤ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دابخرێن.
شایانی باسە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەم مانگەوە، ژمارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا رووی لە زیاد بوون کردووە و بەو هۆیەشەوە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیاندرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران