بافڵ تاڵه‌بانی تووشی كۆرۆنا بوو
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی راگه‌یاند "دەمەوێت پێتان رابگەیەنم، کە بەندەش توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم و لە ئێستادا باری تەندروستیم جێگیرە".هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه "وەک ھەر کەسێکی تر، خۆم کەرەنتینەکردووە و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێدەکەم".ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوو هه‌فته پێشتر لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاند تووشی كۆرۆنا بووه‌و دۆخی ته‌ندروستی جێگیره.
کوردپرێس:
ده‌قی راگهیهنراوهكه:
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
سەرەتا ھیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باش بۆ ھەموولایەکتان دەخوازم.
دەمەوێت پێتان رابگەیەنم، کە بەندەش توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم و لە ئێستادا باری تەندروستیم جێگیرە.
وەک ھەر کەسێکی تر، خۆم کەرەنتینەکردووە و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێدەکەم.
داواکارم لەھەمووانیش پابەندی رێنماییەکان بن و پێکەوە رێگربین لەبڵاوبوونەوەی ئەم پەتا جیھانییە و بەسەر ئەم دۆخەدا زاڵبین و دەست لەناودەستبین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری ھەرێمەکەمان و خزمەتکردنی زیاتری کوردستانیان.
دووبارە سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ ھەموولایەک دەخوازم و ھیوادارم پارێزراوبن و دووربن لەھەموو نەخۆشی و پەتایەک.
بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بۆچوونی بەکارهێنەران