شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-25 06:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بیرەئاوەکانی حەسەکە ئاوگەیاندن بە گەڕەکەکانیان دەست پێکرد

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی حەسەکە ڕایگەیاند قۆناخی یەکەمی کەندنی بیرەئاوەکان کۆتایی پێهاتووە و ئاوگەیاندن بە گەڕەکەکان دەستی پێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش بڕینی ئاو لەلایەن سوپای تورکیا و ئەرتەشی ئازادەوە بە ڕووی خەڵکی حەسەکەدا، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی حەسەکە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند قۆناخی یەکەمی کەندنی بیرەئاوەکان کۆتایی پێهاتووە و ئاوگەیاندن بە گەڕەکەکان دەستی پێکردووە.

هاوار نیووز لەمبارەوە زیاتر نووسی لەچوارچێوەی چالاکییەکانیاندا ئاوێک کە لە گەڕەکی عەزیزییە عەمبار کراوە لەو گەڕەکە و لە گەڕەکەکانی ساڵحیە، تەڵایی، خیمشین و موفتیدا دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی حەسەکە لە درێژەی پەیامەکەیدا ئاشکرای کرد: ئەو ئاوەی کە دابەش کراوە لە ئاستێکدا نییە کە هەموو پێداویستییەکانی ئاوی حەسەکە دابین بکات. لە ئێستادا و لە هەنگاوی یەکەمدا تەنها دەتوانین 50 لەسەدی پێداویستیی خەڵک بە ئاو دابین بکەین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە