تەقینەوەیێکی بەهێز لە سووریا ڕوویدا
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- تەقینەوەیێک لە هێڵی گواستنەوەی گاز لە دەوروبەری دیمەشق، بووە هۆی بڕینی كارەبای سووریا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی سانا-ی سووری بڵاویكردەوە كە تەقینەوەكە پەلاماری تیرۆریستی بووە و تیمەكانی بەرگری شارستانیش توانییان ئەو ئاگرە كۆنترۆڵ بكەن كە لە بۆرییەكە كەوتووەتەوە.
لای خۆشیەوە محەمەد خەربوتلی وەزیری كارەبای سووریا ڕایگەیاندووە ئەوە شەشەم جارە تەقینەوە لە هەمان شوێنی بۆرییەكەدا ڕووبدات.
ناوبراو ڕوونیشی كردەوە كە وردە وردە بەرهەمهێنانی كارەبا دەستیپێكردووەتەوە و كار دەكەن بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران